Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ ٱلْبَحْرِ وَطَعَامُهُۥ مَتَٰعًۭا لَّكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ ۖ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ ٱلْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًۭا ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴾
“Lawful to you is all water-game, and what the sea brings forth, as a provision for you [who are settled] as well as for travellers, although you are forbidden to hunt on land while you are in the state of pilgrimage. And be conscious of God, unto whom you shall be gathered.”
[ أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ ] به‌ڵام ڕاوی ده‌ریاو خواردنی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه ئاوین و له‌ناو ده‌ریادان بۆ ئێوه حه‌ڵاڵ كراوه، یاخود به ته‌ڕى و به وشكى حه‌ڵاڵه، یاخود به زیندوویى و به‌مردوویى حه‌ڵاڵه، یاخود ئه‌وه‌ى خۆتان ده‌رى بكه‌ن و ئه‌وه‌ى خۆى فڕێى بداته ده‌ره‌وه هه‌مووى حه‌ڵاڵه [ مَتَاعًا لَكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ ] ئه‌مه سودو خواردنێكه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاماده بووه به‌حازری ئه‌یخوات ئه‌وه‌یشی كه موسافیره له‌سه‌فه‌ردایه دواتر هه‌ر كاتێك ده‌ستی كه‌وت بۆ خۆی ئه‌یخوات [ وَحُرِّمَ عَلَيْكُمْ صَيْدُ الْبَرِّ مَا دُمْتُمْ حُرُمًا ] به‌ڵام ڕاوی وشكانی له‌سه‌رتان حه‌رامه له كاتێكدا كه له ئیحرام دا بن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٩٦) ] وه ته‌قوای ئه‌و خوایه بكه‌ن كه ئێوه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای و كۆتان ده‌كاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.