Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ جَعَلَ ٱللَّهُ ٱلْكَعْبَةَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ قِيَٰمًۭا لِّلنَّاسِ وَٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَٱلْهَدْىَ وَٱلْقَلَٰٓئِدَ ۚ ذَٰلِكَ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ ﴾
“God has laid down that the Ka'bah, the Inviolable Temple, shall be a symbol for all mankind; and [so, too] the sacred month [of pilgrimage] and the garlanded offerings [are symbols] meant to make you aware that God is aware of all that is in the heavens and all that is on earth, and that God has full knowledge of everything.”
[ جَعَلَ اللَّهُ الْكَعْبَةَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ قِيَامًا لِلنَّاسِ ] خوای گه‌وره ئه‌و كه‌عبه پیرۆزه‌ى داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی دین و بژێوی ژیانی دونیایان له‌وێ ده‌ست بكه‌وێ، ئه‌وه‌ی كه ترسا‌و بێ له‌وێ ئه‌مین ئه‌بێ، ئه‌وه‌ی لاواز بێ له‌وێ به‌هێز ئه‌بێ، ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ تیجاره‌ت و بازرگانی لێ بكات، ئه‌وه‌ی ئه‌توانێ عیباده‌تى لێ بكات [ وَالشَّهْرَ الْحَرَامَ ] وه له‌و مانگانه‌ی كه (أشهر الحرم)ن (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌ب)ه كوشتار تیایاندا حه‌رامه [ وَالْهَدْيَ وَالْقَلَائِدَ ] وه (هه‌دى) ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه كه‌سێك بۆ حه‌ج یان بۆ عومره ئه‌چێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌یبات بۆ حه‌ره‌م له‌وێ سه‌ری ئه‌بڕێ، وه (قه‌لائید) ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌ی كردووه به ملوانه‌كه‌یه‌ك به شتێك كردۆتیه ملی و دیاری كردووه [ ذَلِكَ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] تا بزانن كه خوای گه‌وره زانیاری هه‌یه به هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ى له نێوانیاندا هه‌یه [ وَأَنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٩٧) ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك.