Qaaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ قٓ ۚ وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْمَجِيدِ ﴾
“Qaf. CONSIDER this sublime Qur’an!”
سووره‌تی (قاف) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌تى (٣٨) نه‌بێت مه‌ده‌نى یه، (٤٥) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له نوێژى چه‌ژن سوره‌تى(قاف) و(قه‌مه‌رى) ده‌خوێند، وه هه‌موو رۆژانى جومعه له‌سه‌ر مینبه‌ر سوره‌تى (قاف)ى ده‌خوێند بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ق ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسی ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانى قورئانى پیرۆزه‌وه هاتوون [ وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ (١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به‌م قورئانه پیرۆزه كه خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی به‌رزه.