Qaaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَأَصْحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ ﴾
“[Long] before those [who now deny resurrection] did Noah’s people give the lie to this truth, and [so did] the folk of Ar-Rass, and [the tribes of] Thamud”
{هاوەڵانی بیرەكە كێ بوونە؟} [ وَأَصْحَابُ الرَّسِّ وَثَمُودُ (١٢) ] وه هاوه‌ڵانی بیره‌كه‌یش، كه بیرێك بووه ئه‌ووترێ: له دێى (فه‌لج) له (یه‌مامه)، یاخود له (ئه‌نطاكیا)، یاخود له (ئازه‌ربیجان) بووه، كه قه‌ومێكى بت په‌رست بوونه‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆیان به درۆزانیوه‌و كوشتوویانه‌و خستوویانه‌ته ناو بیره‌كه‌وه، بۆیه پێیان وتراوه: هاوه‌ڵانی بیر، خواى گه‌وره له ناوى بردوون، یاخود (أصحاب الاخدود) بوونه ئه‌وانه‌ى كه خواى گه‌وره له سوره‌تى (بروج) باسیان ده‌كات، یاخود وتراوه: قه‌ومی شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوونه، وه قه‌ومی (ثهمود) كه صاڵح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - بۆ چوو بوو هه‌موو ئه‌مانه پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانی له پێش كافرانی قوڕه‌یشدا [ وَعَادٌ ] وه قه‌ومی (عاد)یش كه خوای گه‌وره هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - بۆ ناردبوون.