Qaaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ ٱلشَّمْسِ وَقَبْلَ ٱلْغُرُوبِ ﴾
“HENCE, [O believer,] bear thou with patience whatever they may say, and extol thy Sustainer’s limitless glory and praise before the rising of the sun and before its setting;”
[ فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ (٣٩) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئارام بگره له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كه ئه‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌و به‌رامبه‌ر تۆ، وه خوای گه‌وره به پاك و مونه‌ززه‌ه ڕابگره له هه‌موو شتێك كه شایه‌نی ئه‌و نیه، وه حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره بكه پێش خۆر كه‌وتن و پێش خۆر ئاوابوون، وتراوه: مه‌به‌ست پێی نوێژی به‌یانی و نوێژی عه‌صره، پێش ئه‌وه‌ى له ئیسرا‌و میعراج نوێژ فه‌رز بێت دوو ركات نوێژ پێش خۆر كه‌وتن له كاتى نوێژى به‌یانى هه‌بووه، وه دوو ركاتیش پێش خۆرئاوا بوون له كاتى نوێژى عه‌صر هه‌بووه.