Adh-Dhaariyat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ كَانُوا۟ قَلِيلًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ ﴾
“they would lie asleep during but a small part of the night,”
[ كَانُوا قَلِيلًا مِنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ (١٧) ] وه به شه‌ویش كه‌م ئه‌خه‌وتن به‌ڵكو زۆربه‌ی شه‌و نوێژیان ئه‌كرد، وه كه‌م جار هه‌بووه شه‌وێكیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێ و تا به‌یانی بخه‌ون و نوێژی تیادا نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئیلا نوێژیان تیادا كردووه [ وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (١٨) ] وه شه‌ونوێژه‌كه‌یان درێژ ئه‌كرده‌وه تا به‌ره‌به‌یان له به‌ره‌به‌یانیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی دوعا قه‌بوڵ بوون و لێخۆشبوونه له‌و كاته‌دا داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره ئه‌كرد.