Adh-Dhaariyat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَفِىٓ أَمْوَٰلِهِمْ حَقٌّۭ لِّلسَّآئِلِ وَٱلْمَحْرُومِ ﴾
“and [would assign] in all that they possessed a due share unto such as might ask [for help] and such as might suffer privation.”
[ وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ (١٩) ] وه له ماڵیشیاندا حه‌قی ئه‌و كه‌سانه هه‌بووه كه داوا ئه‌كه‌ن له فه‌قیرو هه‌ژار كه خۆیان داوا ئه‌كه‌ن، وه مه‌حرومیش ئه‌وانه‌ن كه داوا ناكه‌ن و خه‌ڵك پێیان نازانێ، یان ئه‌وانه‌ن كه به‌ڵاو موسیبه‌تێكیان به‌سه‌ردا هاتووه سه‌روه‌ت و سامانیان نه‌ماوه [ وَفِي الْأَرْضِ آيَاتٌ لِلْمُوقِنِينَ (٢٠) ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ئاشكرا هه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌قینیان هه‌بێت [ وَفِي أَنْفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٢١) ] وه له نه‌فسی خۆیشتاندا چه‌نده‌ها به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره ئایا بۆ نایبینن و بۆ هه‌ستی پێ ناكه‌ن [ وَفِي السَّمَاءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ (٢٢) ] وه له ئاسمانیشدا ڕزقی ئێوه هه‌یه به‌هۆی باران بارینه‌وه، وه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه وه‌عدو به‌ڵێنتان پێدراوه، یان پاداشت و سزاى كرده‌وه‌كانتان هه‌مووى له (لوح المحفوظ) له ئاسمان نوسراوه.