At-Tur • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَآ أَلَتْنَٰهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَىْءٍۢ ۚ كُلُّ ٱمْرِئٍۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌۭ ﴾
“And as for those who have attained to faith and whose offspring will have followed them in faith, We shall unite them with their offspring; and We shall not let aught of their deeds go to waste: [but] every human being will be held in pledge for whatever he has earned.”
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ ] وە ئەو كەسانەی كە ئیمانیان هێناوەو منداڵەكانیشیان شوێنیان كەوتوون بە ئیمانەوە بەڵام منداڵەكانیان كردەوەی چاكیان وەكو ئەوان نییە لە شوێنی تر لە پلەكانی خوارەوەی بەهەشتن خوای گەورە ئەفەرمووێ وەكو ڕێزێك بۆ دایك و باوكیان منداڵەكانیشیان پلەیان بەرز ئەكەینەوە وە ئەیانگەیەنین بە یەكتری [ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] بەڵام لە كردەوەی دایك و باوكان هیچ كەم ناكەین كاتێك كە منداڵەكانیان پێ ئەگەیەنین [ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ (٢١) ] وە هەموو كەسێكیش لە ڕۆژی قیامەت لە بارمتەی كردەوەكانی خۆیدایەو تاوانی كەس ناخرێتە سەر كەسی تر, ئەگەر كردەوەی چاكی هەبێ ڕزگاری ئەبێ ئەگەر نا بە هیلاك ئەچێ .