Al-Qamar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّا مُرْسِلُوا۟ ٱلنَّاقَةِ فِتْنَةًۭ لَّهُمْ فَٱرْتَقِبْهُمْ وَٱصْطَبِرْ ﴾
“Behold, [O Salih] We are letting loose this she-camel as a test for them; and thou but watch them, and contain thyself in patience.”
حوشترەكەى ساڵح پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم [ إِنَّا مُرْسِلُو النَّاقَةِ فِتْنَةً لَهُمْ فَارْتَقِبْهُمْ وَاصْطَبِرْ (٢٧) ] وە خوای گەورە ئەفەرمووێ: لەسەر داواكاری و پێشنیارى خۆیان ئێمە لە تاوێرێكی ڕەقەوە حوشترێكمان بۆ دەركردن وەكو تاقیكردنەوەیەك، وە تا ببێتە موعجیزەیەك لەسەر راستێتى پێغەمبەرایەتى ساڵح صلى الله علیه وسلم ، تۆ چاوەڕێ بەو بزانە ئەوان چی ئەكەن وە ئارام بگرە لەسەر ئەو ئازارانەی كە ئازارت پێ ئەگەیەنن سەرەنجام و سەركەوتن لە دونیاو قیامەت بۆ تۆیە .