Ar-Rahmaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴾
“Which, then, of your Sustainer’s powers can you disavow?”
[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئێوه چ نیعمه‌تیك له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان به كامیان نیه له‌و هه‌موو نیعمه‌ته زۆرانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوون، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌م سووره‌ته‌ی خوێنده‌وه به صه‌حابه‌ی فه‌رموو: جنیه‌كان له ئێوه وه‌ڵام دانه‌وه‌یان باشتر بوو هه‌ر كاتێك بگه‌یشتمایه به‌م ئایه‌تانه (فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) ئه‌وان ئه‌یانووت: (لَا بِشَيْءٍ مِنْ نِعَمِكَ رَبَّنَا نُكَذِّبُ فَلَكَ الْحَمْدُ) (سنن الترمذي: ٣٢٩١ , مستدرك الحاكم: ٣٧٦٦، انظر صَحِيح الْجَامِع: ٥١٣٨، الصَّحِيحَة: ٢١٥٠). ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ له نیعمه‌ته‌كانی تۆ به‌درۆ نازانین وه باوه‌ڕمان به‌هه‌مووی هه‌یه‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ تۆ، بۆیه سوننه‌ته كاتێك كه ئه‌م ئایه‌ته‌ت خوێنده‌وه: (فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) بڵێی: (لَا بِشَيْءٍ مِنْ نِعَمِكَ رَبَّنَا نُكَذِّبُ فَلَكَ الْحَمْدُ).