Ar-Rahmaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَسْـَٔلُهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِى شَأْنٍۢ ﴾
“On Him depends all creatures in the heavens and on earth; [and] every day He manifests Himself in yet another [wondrous] way.”
[ يَسْأَلُهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌موویان داوا له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و پێویستیان به خوای گه‌وره‌یه، ئه‌هلی ئاسمانه‌كان كه فریشته‌كانن ڕزقیان ناوێ و خواردن ناخۆن به‌ڵكو داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن بۆ خۆیان و موسڵمانان، وه ئه‌هلی زه‌وی داوای ڕزق و لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ (٢٩) ] هه‌موو ڕۆژێك خوای گه‌وره له ئیش و كاری خۆیدایه، كه‌سانێك ئه‌ژێنێت، كه‌سانێك ئه‌مرێنێت، ڕزق و ڕۆزی به كه‌سانێك ئه‌دات، له كه‌سانێك خۆش ئه‌بێ، كه‌سانێك به‌رز ئه‌كاته‌وه، كه‌سانێك نزم ئه‌كاته‌وه، كه‌سانێك له‌شساغ ئه‌كات، كه‌سانێك نه‌خۆش ئه‌كات، وه‌ڵامى كه‌سانێك ده‌داته‌وه، به كه‌سانێك ده‌به‌خشێت، كه‌سانێك له ناخۆشى و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه رزگار ده‌كات، وه به‌و شێوازه