Ar-Rahmaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يُسْـَٔلُ عَن ذَنۢبِهِۦٓ إِنسٌۭ وَلَا جَآنٌّۭ ﴾
“For on that Day neither man nor invisible being will be asked about his sins.”
[ فَيَوْمَئِذٍ لَا يُسْأَلُ عَنْ ذَنْبِهِ إِنْسٌ وَلَا جَانٌّ (٣٩) ] له‌و ڕۆژه‌دا هیچ كه‌سێك نه مرۆڤـ و نه جنی پرسیاریان لێ ناكرێ له تاوانه‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك كه له قه‌بر ده‌رئه‌چن به شێوه‌یان ئه‌ناسرێنه‌وه‌و ئه‌زانرێ كێ دۆزه‌خیه‌و كێ به‌هه‌شتیه، یاخود وتراوه: پێشتر پرسیاریان لێكراوه وه ئێستا مۆر دراوه له‌سه‌ر ده‌میان، یاخود وتراوه: پرسیاریان لێ ناكرێ چیتان كردووه‌و چیتان نه‌كردووه به‌ڵام پێیان ئه‌ووترێ: بۆچى ئه‌مه‌تان كردووه‌و ئه‌وه‌تان كردووه؟، یاخود هه‌ر پرسیاریان لێ ناكرێت و ئه‌ناسرێنه‌وه.