Ar-Rahmaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يُعْرَفُ ٱلْمُجْرِمُونَ بِسِيمَٰهُمْ فَيُؤْخَذُ بِٱلنَّوَٰصِى وَٱلْأَقْدَامِ ﴾
“All who were lost in sin shall by their marks be known, and shall by their forelocks and their feet be seized!”
{تاوانباران به شێوه‌یاندا ده‌ناسرێنه‌وه} [ يُعْرَفُ الْمُجْرِمُونَ بِسِيمَاهُمْ ] تاوانباران به شێوه‌و ڕوخسار‌و ده‌مو چاویاندا ئه‌ناسرێنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویان ڕه‌شه‌و چاویان شینه، یاخود وتراوه: خه‌فه‌تبارن و غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌ژاره به روویانه‌وه دیاره‌و به‌وه ئه‌ناسرێنه‌وه، هه‌روه‌كو چۆن موسڵمانان به شوێنه‌وارى ده‌ستنوێژه‌كانیان ده‌ناسرێنه‌وه كه جوان و پرشنگدارو گه‌شاوه‌یه [ فَيُؤْخَذُ بِالنَّوَاصِي وَالْأَقْدَامِ (٤١) ] وه قژی پێشه سه‌ریان له‌گه‌ڵ پێیاندا به‌یه‌كه‌وه ئه‌به‌سترێته‌وه‌و ڕائه‌كێشرێن و فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، په‌نا به‌خوای گه‌وره.