Ar-Rahmaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ جَنَّتَانِ ﴾
“BUT FOR THOSE who of their Sustainer’s Presence stand in fear, two gardens [of paradise are readied] -”
{ پاداشتى پێشه‌نگه‌كان له‌به‌هه‌شتدا} [ وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَانِ (٤٦) ] وه ئه‌وانه‌یشی ترسى ڕاوه‌ستانى ڕۆژی قیامه‌تیان هه‌یه له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره ئه‌وانه دوو به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه، یاخود وتراوه: ئه‌وانه‌ی كه له‌وه ئه‌ترسێن ئه‌زانن كه خوای گه‌وره چاوی لێیانه‌و ئه‌یانبینێ و ئاگای لێیانه‌و ترسی بینینی خوای گه‌وره‌یان هه‌یه ترسی ڕاوستانیانه له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وانه دوو به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه، دوو باخیان بۆ هه‌یه كه له ئاڵتوونه‌و هه‌رچی قاپ و خشڵ و ئه‌و شتانه‌ی كه تیایه‌تی هه‌مووی له ئاڵتوونه، كه ئه‌مانه (موقه‌ڕڕه‌ب) و پێشه‌نگه‌كانن كه سه‌ره‌تا ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و شه‌هیدان و راستگۆیانیان له‌گه‌ڵدایه.