Al-Waaqia • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْمُقَرَّبُونَ ﴾
“they who were [always] drawn close unto God!”
[ أُولَئِكَ الْمُقَرَّبُونَ (١١) ] ئا ئەمانە ئەو كەسانەن كە نزیكن لە ڕەحمەت و پاداشت و بەهەشتی خوا، كە ئەمانە تایبەتترو بەختەوەرترو پاداشت زیاترن لە هاوەڵانى لاى راست، وە ژمارەیان لەوان كەمترە، وە پێغەمبەران و شەهیدان و راستگۆیان و پیاوچاكان لە ناو ئەماندان.