Al-Waaqia • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ ﴾
“and make it your daily bread [as it were] to call the truth a lie?”
[ وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ (٨٢) ] لە جیاتی شوكرانەبژێری خوای گەورە بكەن لەسەر ئەو ڕزقەی پێی بەخشیوون ئێوە بەدرۆی ئەزانن و باوەڕی پێ ناكەن و نایگەڕێننەوە بۆ خوای گەورە، لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا صلى الله علیه وسلم خەڵكى بارانیان بۆ باری پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: ئەمڕۆ هەیە لە خەڵكى سوپاسگوزارە: ئەوانەى كە وتیان: بە فەزڵ و رەحمەتى خواى گەورە بارانمان بۆ بارى، وە هەیە كافرە: ئەوانەى كە وتیان بە هۆى ئەستێرەكانەوە بارانمان بۆ بارى، خواى گەورە ئەم چەند ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد).