Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِى مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ ٱلْفَتْحِ وَقَٰتَلَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةًۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَقَٰتَلُوا۟ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴾
“And why should you not spend freely in the cause of God, seeing that God’s [alone] is the heritage of the heavens and the earth? Not equal are those of you who spent and fought [in God’s cause] before the Victory [and those who did not do so]: they are of a higher rank than those who would spend and fight [only] after it - although God has promised the ultimate good to all [who strive in His cause]. and god is aware of that you do.”
[ وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنْفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌وه ئێوه چیتانه‌و چی ڕێگریتان لێ ئه‌كات و چ بیانوویه‌كتان هه‌یه له‌وه‌ی كه نابه‌خشن له پێناو خوای گه‌وره له كاتێكدا هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه، واته: ببه‌خشن و ترسى هه‌ژاریتان نه‌بێت و خوای گه‌وره پێتان ئه‌به‌خشێ [ لَا يَسْتَوِي مِنْكُمْ مَنْ أَنْفَقَ مِنْ قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ ] له پێش صوڵحی (حوده‌یبیه)، یاخود له پێش فه‌تحی مه‌ككه‌دا ئه‌وه‌ی كه له پێناو خوای گه‌وره‌دا ماڵی خۆی به‌خشیوه‌و له پێناو خوای گه‌وره‌دا كوشتاری كردووه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه نین كه له دوای فه‌تحی مه‌ككه‌وه كوشتاریان كردووه‌و به‌خشیویانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پێش فه‌تحی مه‌ككه‌دا زیاتر موسڵمانان پێویستیان به به‌خشین بووه له پێناو دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و له پێناو خوای گه‌وره، وه زیاتر پێویستیان به‌وه بوو كه پشتیوانی بكرێن، (ئه‌بو به‌كرى صدیق له هه‌موو كه‌س زیاتر ئه‌م ئایه‌ته ده‌یگرێته‌وه چونكه هه‌موو ماڵه‌كه‌ى له پێناو خواى گه‌وره‌دا به‌خشى) [ أُولَئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِنَ الَّذِينَ أَنْفَقُوا مِنْ بَعْدُ وَقَاتَلُوا ] ئه‌وانه‌ی له پێش فه‌تحی مه‌ككه به‌خشیویانه‌و كوشتاریان كردووه ئه‌وانه ئه‌جرو پاداشتیان یه‌كجار گه‌وره‌تره له‌و كه‌سانه‌ی كه له دوای فه‌تحی مه‌ككه‌دا به‌خشیویانه‌و كوشتاریان كردووه له پێناو خوای گه‌وره { موژده‌دانى به‌هه‌شت به هاوه‌ڵان} [ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى ] به‌ڵام خوای گه‌وره به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌هه‌ردوولایان داوه هه‌ر چه‌نده پله‌یشیان جیاوازه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌كانی به‌هه‌شتیش جیاوازه، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ى صه‌حابه، چونكه خواى گه‌وره موژده‌ى به‌هه‌شتى به هه‌موویان داوه، ئیتر چۆن ده‌بێت قسه به كه‌سانێكى ئاوا بكرێت كه خواى گه‌وره مژده‌ى به‌هه‌شتى پێداون؟!!) [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانیاری وردی هه‌یه سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی ئێوه وه هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.