Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَوْمَ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱنظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ٱرْجِعُوا۟ وَرَآءَكُمْ فَٱلْتَمِسُوا۟ نُورًۭا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍۢ لَّهُۥ بَابٌۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحْمَةُ وَظَٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلْعَذَابُ ﴾
“On that Day shall the hypocrites, both men and women, speak [thus] unto those who have attained to faith: “Wait for us! Let us have a [ray of] light from your light!” [But] they will be told: “Turn back, and seek a light [of your own]!” And thereupon a wall will be raised between them [and the believers], with a gate in it: within it will be grace and mercy, and against the outside thereof, suffering.”
{ مونافیقان نورو روناكییان نیه} [ يَوْمَ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ لِلَّذِينَ آمَنُوا انْظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِنْ نُورِكُمْ ] له‌و ڕۆژه‌دا مونافیقانی پیاو و ئافره‌ت به باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن: چاوه‌ڕێمان بكه‌ن تا ئێمه‌یش له‌و نوورو ڕووناكییه‌ی ئێوه وه‌ربگرین ئێمه‌یش ڕێگای خۆمانی پێ ڕووناك بكه‌ینه‌وه، (به‌ڵام سودمه‌ند نابن له نورو رووناكى باوه‌ڕداران هه‌روه‌كو چۆن كوێر سودمه‌ند نابێت له چاو و روناكى كه‌سێكى بینا) [ قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءَكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا ] كاتێك كه ئه‌بینن نووری ئه‌مان ئه‌كوژێته‌وه‌و ئیمانداران نووریان به‌رده‌وامه‌و به‌ره‌و به‌هه‌شت پێی به‌ڕێ ئه‌كه‌ون داوا ئه‌كه‌ن كه ئێمه‌ش سوودمه‌ند بین لێی به‌ڵام باوه‌ڕداران پێیان ئه‌ڵێن: بگه‌ڕێنه‌وه دواوه، واته: بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دونیا له‌وێ ئیمان بێنن و كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن تا لێره نوورتان هه‌بێت، یاخود بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه نووری لێ دابه‌شكرا به‌ڵكو له‌وێ ده‌ستتان بكه‌وێت هه‌ر چه‌نده نیه‌و ده‌ستیان ناكه‌وێت [ فَضُرِبَ بَيْنَهُمْ بِسُورٍ لَهُ بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِنْ قِبَلِهِ الْعَذَابُ (١٣) ] خوای گه‌وره له نێوانیاندا، یاخود له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا دیوارێك یان به‌ربه‌ستێك دائه‌نێ كه ده‌رگاى هه‌یه‌و ده‌رگاكه ناوه‌وه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تیادایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌لای به‌هه‌شته‌وه‌یه كه به‌هه‌شت پڕه له نازو نیعمه‌ت، وه ڕووكه‌ش و لای ده‌ره‌وه‌ى لای دۆزه‌خه‌وه‌یه كه دۆزه‌خ پڕه له سزا.