Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَٱرْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ ٱلْأَمَانِىُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ ﴾
“They [who will remain without] will call out to those [within], “Were we not with you?” - [to which] the others will answer: “So it was! But you allowed yourselves to succumb to temptation, and you were hesitant [in your faith], and you were doubtful [of resurrection]; and your wishful thinking beguiled you until God’s command came to pass: for, [indeed, your own] deceptive thoughts about God deluded you”
[ يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُنْ مَعَكُمْ ] مونافیقان بانگ له باوه‌ڕداران ئه‌كه‌ن ئایا ئێمه له دونیا له‌گه‌ڵ ئێوه نه‌بووین؟ له‌گه‌ڵتان نه‌هاتینه مزگه‌وت و ئاماده‌ى نوێژى به كۆمه‌ڵ و جومعه نابووین له‌گه‌ڵتانداو وه‌ك ئێوه كرده‌وه‌ى چاكمان ناكرد؟ [ قَالُوا بَلَى ] ئه‌ڵێن: به‌ڵێ وابوو ڕاست ئه‌كه‌ن به ڕووكه‌شی له‌گه‌ڵ ئێمه بوون [ وَلَكِنَّكُمْ فَتَنْتُمْ أَنْفُسَكُمْ ] به‌ڵام ئێوه خۆتان تووشی فیتنه كرد به‌وه‌ی كه مونافیق بوون و ته‌نها به‌ڕووكه‌شی باوه‌ڕتان هێنابوو له دڵه‌وه باوه‌ڕتان نه‌بوو وه شوێنی شه‌هوه‌ت و هه‌واو ئاره‌زوو كه‌وتبوون [ وَتَرَبَّصْتُمْ وَارْتَبْتُمْ ] وه چاوه‌ڕێ بوون پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - باوه‌ڕداران تیا بچن، یاخود ته‌وبه كردنتان دواخست و چاوه‌ڕێ بوون و هه‌ر ئه‌تانووت: ڕۆژێك دێت و ته‌وبه ده‌كه‌ین به‌ڵام وا مردن یه‌خه‌ی گرتن و ته‌وبه‌تان نه‌كردو ئێستا حاڵتان وایه [ وَغَرَّتْكُمُ الْأَمَانِيُّ ] وه هیواو ئومێد درێژیش ئێوه‌ی له خشته بردبوو كه ئه‌تانووت: به‌م زووانه نامرین و جارێ گه‌نجین، یان ئه‌تانووت: خوای گه‌وره به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌و لێمان خۆش ئه‌بێ ئه‌وانه ئێوه‌ی له خشته بردبوو [ حَتَّى جَاءَ أَمْرُ اللَّهِ وَغَرَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ (١٤) ] تا فه‌رمانی خوای گه‌وره هات كه مردنه، یان تا فڕێ درانه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ئێستا كه‌س فریاتان ناكه‌وێ، وه شه‌یتانیش فێڵی لێ كردن و له خشته‌ی بردن و نه‌تانزانی كه خوای گه‌وره ئاواتان پێ ئه‌كات.