Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴾
“[But] know that God gives life to the earth after it has been lifeless! We have indeed made Our messages clear unto you, so that you might use your reason.”
[ اعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] ئێوه بزانن به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و زه‌ویه مردووه له پاش ئه‌وه‌ی كه ڕه‌قه خوای گه‌وره بارانی بۆ ئه‌بارێنێ وه زیندووی ئه‌كاته‌وه، وه هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش توانای هه‌یه ئێوه له دوای مردن زیندوو بكاته‌وه، یان له دوای دڵڕه‌قی دڵتان نه‌رم بكات به زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌و به قورئان خوێندن [ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (١٧) ] ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمانتان به‌م شێوازه بۆ ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و تێ بگه‌ن و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن.