Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَءَامِنُوا۟ بِرَسُولِهِۦ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِن رَّحْمَتِهِۦ وَيَجْعَل لَّكُمْ نُورًۭا تَمْشُونَ بِهِۦ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Remain conscious of God, and believe in His Apostle, [and] He will grant you doubly of His grace, and will light for you a light wherein you shall walk, and will forgive you [your past sins]: for God is much-forgiving, a dispenser of grace.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَآمِنُوا بِرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و له خوای گه‌وره بترسێن و خۆتان له تاوان و سه‌رپێچییه‌كان بپارێزن وه ئیمان به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خوای گه‌وره بهێنن كه پێغه‌مبه‌ر محمده - صلی الله علیه وسلم - [ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِنْ رَحْمَتِهِ ] ئه‌وه خوای گه‌وره دوو جار پاداشتی ئێوه ئه‌داته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌هلی كتابن ئیمانیان به پێغه‌مبه‌ری خۆیان هێناوه ئه‌وه ئه‌جرو پاداشتێك، دواتریش كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هات ئیمانی پێ بێنن ئه‌میش ئه‌جرو پاداشتێكی تر [ وَيَجْعَلْ لَكُمْ نُورًا تَمْشُونَ بِهِ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] وه ئه‌و نووره‌یش كه باسمان كرد خوای گه‌وره ئه‌و نووره‌یشتان پێ ئه‌به‌خشێ كه له‌سه‌ر پردی (سیراط) ڕێگه‌ی خۆتانی پێ بدۆزنه‌وه‌و له‌سه‌ر پرده‌كه بپه‌ڕنه‌وه به‌ره‌و به‌هه‌شت پێی بڕۆن وه خوای گه‌وره له تاوانه‌كانی پێشترتان خۆش ئه‌بێ، یاخود له دونیادا قورئانى پیرۆز نوورو رووناكییه بۆتان و رێگاى راستى پێ ده‌دۆزنه‌وه‌و له‌سه‌ر چاوڕۆشنایی ده‌ژین [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.