Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱلْأَوَّلُ وَٱلْءَاخِرُ وَٱلظَّٰهِرُ وَٱلْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ ﴾
“He is the First and the Last, and the Outward as well as the Inward: and He has full knowledge of everything.”
[ هُوَ الْأَوَّلُ وَالْآخِرُ ] وه هه‌ر خوای گه‌وره‌یه سه‌ره‌تاو یه‌كه‌م بووه پێش هه‌موو كه‌س و شتێك، وه كۆتاییشه دوای هه‌موو كه‌س و شتێك به‌ته‌نها ئه‌مێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو دروستكراوان له‌ناوده‌چێت و نامێنێ [ وَالظَّاهِرُ ] وه خوای گه‌وره به‌رزو باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا [ وَالْبَاطِنُ ] وه زانایه به‌و شتانه‌ی كه نهێنیه، یاخود به‌و شتانه‌ى كه له دونیادا نادیاره‌و له پێش چاو نابینرێت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (اللّهُمَّ أنتَ الأولُ فَليسَ قَبلكَ شَيء، وأنتَ الآخِرُ فَليسَ بعدكَ شَيء، وأنتَ الظاهِرُ فَليسَ فَوقَكَ شَيء، وأنتَ الباطِنُ فَليسَ دونَكَ شَيء) رواه مسلم . واته: خوایه هه‌ر تۆ سه‌ره‌تاو یه‌كه‌م بوویته‌و پێش تۆ هیچ كه‌س و شتێك نه‌بووه، وه هه‌ر تۆ كۆتایى و دواهه‌مینیت و به ته‌نها ده‌مێنیته‌وه دواى له‌ناوچوونى هه‌موو دروستكراوه‌كان، وه هه‌ر تۆ باڵاده‌ستیت به‌سه‌ر هه‌موو دروستكراوه‌كاندا، وه هه‌ر تۆ زانایت به نهێنیه‌كان و هیچ شتێك نیه كه نهێنى بێت و تۆ نه‌یبیستیت یان نه‌یبینیت یان زانیاریت پێى نه‌بێت و ئاگادارى نه‌بیت [ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌هه‌موو شتێك و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.