Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴾
“He it is who has created the heavens and the earth in six aeons, and is established on the throne of His almightiness. He knows all that enters the earth, and all that comes out of it, as well as all that descends from the skies, and all that ascends to them. And He is with you wherever you may be; and God sees all that you do.”
{خواى گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رشى پیرۆزه} [ هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كرد له شه‌ش ڕۆژدا پاشان به‌رز بووه‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و لایه‌ق و گونجاوه به گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌تى خوای گه‌وره‌و له به‌رزبوونه‌وه هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێت، وه چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به دروستكراوى لاوازى بێده‌سه‌ڵاتى مه‌خلوق، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆرینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، چونكه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده بێت واته پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتووه كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و (نون)ه ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت، وه قسه كردن له سیفاته‌كانى خواى گه‌وره به‌شێكه له قسه كردن له زاتى پیرۆزى خواى گه‌وره، چۆن باوه‌ڕمان به خواى گه‌وره هه‌یه‌و نازانین چۆنه، به‌هه‌مان شێوه باوه‌ڕمان به هه‌موو سیفاته‌كانى هه‌یه كه له قورئان و سوننه‌تدا باسكراوه‌و نازانین چۆنه. {زانیارى فراوانى خواى گه‌وره} [ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا ] هه‌رچی ئه‌چێته ناو زه‌وییه‌وه له تۆ‌و و دانه‌وێڵه‌و باران خوای گه‌وره زانیارى به ژماره‌ى هه‌مووی هه‌یه، وه ئه‌وه‌یشی كه له زه‌وی ده‌رئه‌چێ له ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و به‌رووبووم خوای گه‌وره زانیاری به ژماره‌ى هه‌مووى هه‌یه [ وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ] وه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه دائه‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی له باران و به‌فرو ته‌رزه‌و ئه‌و قه‌ده‌رو بڕیار‌و حوكمه شه‌رعیانه‌ی كه خوای گه‌وره دایناوه خوای گه‌وره زانیارى به‌هه‌مووی هه‌یه، وه ئه‌وه‌یشی به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ ئاسمان له فریشته‌كان و كرده‌وه‌كانی ئاده‌میزاد خوای گه‌وره زانیارى به‌هه‌مووی هه‌یه، (هیچ دڵۆپه بارانێك له ئاسمانه‌وه دانابه‌زێت ئیلا فریشته‌یه‌كى له‌گه‌ڵدایه له‌و شوێنه دایده‌به‌زێنێت كه خواى گه‌وره فه‌رمانى پێ كردووه) [ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ ] وه ئێوه له هه‌ر شوێنێك بن خوای گه‌وره له گهڵتاندایه به زانست و زانیاری و بیستن و بینین و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی، به‌ڵام وه‌كو زاتی پیرۆزی خۆی له‌سه‌ر عه‌رشی پیرۆزه وه‌كو له ئایه‌ته‌كه‌ی پێشتر باسمان كرد [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٤) ] وه هه‌رچی كرده‌وه‌یه‌ك كه ئێوه ئه‌یكه‌ن خوای گه‌وره زۆر بینایه‌و هه‌مووی ئه‌بینێ و هیچی لێناشاردرێته‌وه.