Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُوا۟ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَأَنفَقُوا۟ لَهُمْ أَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ ﴾
“BELIEVE in God and His Apostle, and spend on others out of that of which He has made you trustees: for, those of you who have attained to faith and who spend freely [in God’s cause] shall have a great reward.”
[ آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَأَنْفِقُوا مِمَّا جَعَلَكُمْ مُسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ] ئێوه ئیمان بێنن به خوای گه‌وره‌و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - به‌ڕاست دابنێن وه شوێنی بكه‌ون و دامه‌زراو و به‌رده‌وام بن، وه له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره به ئێوه‌ی به‌خشیوه‌و ئێوه‌ی كردۆته جێ‌نشین تیایدا له‌و ماڵ و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه ئێوه لێی ببه‌خشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵ ماڵی خوای گه‌وره‌یه، وه ئێوه‌ی كردۆته جێنشینی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان ئێوه به میراتی له‌وانتان وه‌رگرتووه، وه دواتر ئێوه‌ش به میراتی به‌جێی دێلن بۆ كه‌سانى تر، بۆیه ڕه‌زیلی لێ مه‌كه‌ن و لێی ببه‌خشن [ فَالَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَأَنْفَقُوا لَهُمْ أَجْرٌ كَبِيرٌ (٧) ] ئه‌وانه‌ی كه له ئێوه ئیمانیان هێناوه‌و له پێناو خوای گه‌وره‌دا ماڵیان به‌خشیوه ئه‌وانه ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه كه بریتییه له به‌هه‌شت.