Al-Mujaadila • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَأَنسَىٰهُمْ ذِكْرَ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حِزْبُ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ أَلَآ إِنَّ حِزْبَ ٱلشَّيْطَٰنِ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ ﴾
“Satan has gained mastery over them, and has caused them to remain oblivious of the remembrance of God. Such as these are Satan’s partisans: oh, verily, it is they, the partisans of Satan, who will truly be the losers!”
[ اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِمُ الشَّيْطَانُ فَأَنْسَاهُمْ ذِكْرَ اللَّهِ ] ئەم كەسانە شەیتان بەسەریاندا زاڵ بووەو یادو زیكری خوای گەورەی لەبیر بردوونەتەوە [ أُولَئِكَ حِزْبُ الشَّيْطَانِ ] ئا ئەمانە حیزب و كۆمەڵ و پێڕو شوێنكەوتەی شەیتانن [ أَلَا إِنَّ حِزْبَ الشَّيْطَانِ هُمُ الْخَاسِرُونَ (١٩) ] ئاگادار بن و بزانن كۆمەڵ و پێڕو شوێنكەوتوانی شەیتان زەرەرمەندی ڕاستەقینە ئەوانن .