Al-Hashr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴾
“ALL THAT IS in the heavens and all that is on earth extols God’s limitless glory: for He alone is almighty, truly wise.”
سووره‌تی (حه‌شر) (واته: كۆكردنه‌وه) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٢٤) ئایه‌ته شه‌ش مانگ دواى غه‌زاى به‌در دابه‌زى (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت ئه‌م سووره‌ته له‌سه‌ر جوله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) دابه‌زی بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان هه‌یه له فریشته‌و جنی و مرۆڤـ و باڵنده‌و گیاندارو بێگیانه‌كان هه‌ر هه‌موویان زیكر‌و ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه خوای گه‌وره به پاك ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك، به‌ڵام ئێوه هه‌ستى پێناكه‌ن [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێ و دانایه.