Al-Hashr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلْإِيمَٰنِ وَلَا تَجْعَلْ فِى قُلُوبِنَا غِلًّۭا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌ ﴾
“And so, they who come after them pray: “O our Sustainer! Forgive us our sins, as well as those of our brethren who preceded us in faith, and let not our hearts entertain any unworthy thoughts or feelings against [any of] those who have attained to faith. O our Sustainer! Verily, Thou art compassionate, a dispenser of grace!””
[ وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه له دوای موهاجیرو ئه‌نصاره‌وه هاتوونه‌و شوێن ئه‌وان ده‌كه‌ون تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ڵێن: [ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ ] خوایه له ئێمه‌و له‌و برایانه‌شمان خۆشبه كه به ئیمانه‌وه پێش ئێمه كه‌وتوون، واته: صه‌حابه‌و هه‌موو باوه‌ڕدارانی تر، واته: ده‌بێت دوعا بۆ صه‌حابه بكرێت نه‌ك جوێنیان پێ بدرێت [ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا ] خوایه هیچ ڕق و كینه‌و حه‌سوودیه‌ك مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و صه‌حابه باوه‌ڕدارانه، وه به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م موسڵمانان، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ڕق و كینه‌ی له صه‌حابه هه‌بێ ئه‌وه ئه‌م ئایه‌ته نایگرێته‌وه‌و شه‌یتان به‌سه‌ریدا زاڵ بووه، وه له (فه‌یئیشدا) هیچ به‌شێكی نابێ [ رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٠) ] خوایه تۆ زۆر به ڕه‌ئفه‌ت و به سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانی.