Al-Hashr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مِن دِيَٰرِهِمْ لِأَوَّلِ ٱلْحَشْرِ ۚ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا۟ ۖ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا۟ ۖ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ ۚ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِى ٱلْمُؤْمِنِينَ فَٱعْتَبِرُوا۟ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ ﴾
“He it is who turned out of their homes, at the time of [their] first gathering [for war], such of the followers of earlier revelation as were bent on denying the truth. You did not think [O believers] that they would depart [without resistance] - just as they thought that their strongholds would protect them against God: but God came upon them in a manner which they had not expected, and cast terror into their hearts; [and thus] they destroyed their homes by their own hands as well as the hands of the believers. Learn a lesson, then, O you who are endowed with insight!”
{ده‌ركردنى جوله‌كه‌كانى (به‌نى نه‌زیر)} [ هُوَ الَّذِي أَخْرَجَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ دِيَارِهِمْ لِأَوَّلِ الْحَشْرِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه كافرانی ئه‌هلی كتابی له ماڵی خۆیان ده‌ركرد بۆ سه‌ره‌تای حه‌شر، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له مه‌دینه به‌ڵێننامه‌و په‌یماننامه‌ی له‌گه‌ڵدا نووسین كه پیلان نه‌گێڕن دژی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - موسڵمانان، به‌ڵام ئه‌وان په‌یمانه‌كه‌یان شكاند‌و به‌رده‌وام له پیلانگێڕاندا بوون، وه هه‌وڵی كوشتنی پێغه‌مبه‌ری خوایاندا - صلی الله علیه وسلم - كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئیمامى (ئه‌بو به‌كرو عومه‌رو عه‌لى) رۆیشت بۆ لاى (به‌نی نه‌زیر) تا هاوكارى بكه‌ن له خوێنى دوو كه‌س كه موسڵمانێك به هه‌ڵه كوشتبوونى و هاوپه‌یمان بوون له‌گه‌ڵ (به‌نی نه‌زیر) پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له پاڵ دیوارێك دانیشتبوو وتیان هه‌رگیز هه‌لى وامان بۆ ناڕه‌خسێت كێ ده‌چێته سه‌ره‌وه‌و به‌ردێكى گه‌وره به‌ربداته‌وه بان سه‌رى و له كۆڵمانى بكاته‌وه؟ (عه‌مرى كوڕى جه‌حشى كوڕى كه‌عب) وتى من ده‌چم، به‌ڵام خواى گه‌وره ئاگادارى كرده‌وه بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ری كردن له مه‌دینه، كه له‌سه‌ره‌تادا ده‌ركران بۆ (خه‌یبه‌ر)، وه دواتر له‌وێش ده‌ركران، ئیمامی عومه‌ریش دواتر ده‌ری كردن، یاخود وتراوه: (لِأَوَّلِ الْحَشْرِ) مه‌به‌ست پێی زه‌وی شامه كه شوێنی حه‌شر كردنی خه‌ڵكییه له ڕۆژی قیامه‌ت وه‌كو (ابن عه‌باس) (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی [ مَا ظَنَنْتُمْ أَنْ يَخْرُجُوا ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه گومانی ئه‌وه‌تان نه‌ئه‌برد (به‌نی نه‌زیر) به‌و ئاسانییه له شوێنی خۆیان ده‌رچن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ڵاو شورای زۆر پته‌و و به‌هێزیان هه‌بووه، وه دار خورمای زۆریان هه‌بوو خانووی چاكیان هه‌بوو وه ژماره‌یان زۆر بوو، وه كه‌ره‌سته‌و ئامێره‌كانی جه‌نگیان زۆر بوو، گومانتان نه‌برد كه به ئاسانی ئاوا ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بێلن و به‌سه‌ریاندا زاڵ بن [ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ مَانِعَتُهُمْ حُصُونُهُمْ مِنَ اللَّهِ ] وه ئه‌وانیش خۆیان گومانی وایان ئه‌برد كه ئه‌و قه‌ڵاو شورا پته‌و و به‌هێزانه ئه‌یانپارێزێ له سزای خوای گه‌وره، به‌ڵام نه‌یپاراستن [ فَأَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا ] وه فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یان بۆ هات به شێوازێك كه به خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوو كه خوای گه‌وره ترسی خسته دڵیانه‌وه‌و ته‌سلیمی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا بوون - صلی الله علیه وسلم - { خوای گه‌وره ترس ده‌خاته دڵی كافرانه‌وه} [ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ ] وه خوای گه‌وره ترسی خسته دڵیانه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره سه‌ریخستووم به‌سه‌ر دوژمن‌دا له دوورى مانگه رێیه‌كه‌وه ترس ده‌خاته دڵیانه‌وه) [ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُمْ بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِي الْمُؤْمِنِينَ ] به‌ده‌ستی خۆیان و به‌ده‌ستی موسڵمانان ماڵی خۆیانیان ئه‌ڕوخاند، دوای ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماڵی خۆیان به‌جێ بێلن ئه‌و كاته ماڵه‌كانی خۆیان ئه‌ڕوخاندو داره‌كانیان ده‌رئه‌كرد له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌یانبرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆ موسڵمانان نه‌بێ، وه موسڵمانانیش له‌كاتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه ئه‌یانڕوخاند بۆ ئه‌وه‌ی كه پێیان بگه‌ن [ فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ (٢) ] ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن بیناین و شت ئه‌بینن په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن بزانن خوای گه‌وره چی له كه‌سانێك ئه‌كات كه غه‌درو خیانه‌ت و ناپاكی بكه‌ن.