Al-Hashr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ۖ هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ ﴾
“GOD IS HE save whom there is no deity: the One who knows all that is beyond the reach of a created being’s perception, as well as all that can be witnessed by a creature’s senses or mind: He, the Most Gracious, the Dispenser of Grace.”
{ هه‌ندێك له ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره} [ هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] زاتی پیرۆزی (اللَّه) ئه‌و خوایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێت كه ئه‌و خوایه زانای نهێنی و په‌نهان و ئاشكراكانه‌و هیچ شتێكى لێناشاردرێته‌وه [ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (٢٢) ] وه هه‌ر خوای گه‌وره خوایه‌كی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه، یان وتراوه: (الرَّحْمَنُ) بۆ دونیایه ڕه‌حم به كافرو موسڵمانیش ئه‌كات (الرَّحِيمُ) تایبه‌ته به قیامه‌ت ڕه‌حمه‌كه‌ی له‌وێ تایبه‌ته به باوه‌ڕداران و له قیامه‌تدا خوای گه‌وره ڕه‌حم به كافر ناكات.