Al-Hashr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْخَٰلِقُ ٱلْبَارِئُ ٱلْمُصَوِّرُ ۖ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴾
“He is God, the Creator, the Maker who shapes all forms and appearances! His [alone] are the attributes of perfection. All that is in the heavens and on earth extols His limitless glory: for He alone is almighty, truly wise!”
[ هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ ] خوای گه‌وره دروستكاره، یان ته‌قدیری شته‌كان ئه‌كات به گوێره‌ی ویست و ئیراده‌ی خۆی [ الْبَارِئُ ] ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ته‌قدیری كردووه ئه‌یهێنێته بوون و دروستی ئه‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك ناتوانێ ئه‌و شته‌ی كه دایئه‌نێ و ته‌قدیری ئه‌كات دواتر دروستی بكات و بیهێنێته بوون ئه‌مه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه [ الْمُصَوِّرُ ] وه خوای گه‌وره وێنه‌كێشه وێنه‌ی دروستكراوه‌كان ئه‌كێشێ به جوانترین شێواز [ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى ] هه‌رچی ناوه جوانه‌كان هه‌یه بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره ناوی جوانی زۆره كه خۆى نه‌بێت كه‌س نازانێت ژماره‌یان چه‌نده، چونكه هه‌ندێك ناوى لاى خۆى هێشتۆته‌وه‌و به هیچ پێغه‌مبه‌رێكى نه‌ووتووه‌و له هیچ كتابێكیشدا داینه‌به‌زاندووه [ يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌موویان زیكر‌و ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه خوای گه‌وره به پاك ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك جا به زمانی حاڵ بێ یان به زمانی وته [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٢٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێ و دانایه، والله أعلم.