Al-Hashr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيُخْزِىَ ٱلْفَٰسِقِينَ ﴾
“Whatever [of their] palm trees you may have cut down, [O believers,] or left standing on their roots, was [done] by God’s leave, and in order that He might confound the iniquitous.”
[ مَا قَطَعْتُمْ مِنْ لِينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَائِمَةً عَلَى أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ اللَّهِ ] (لِينَة) جۆرێكی باشی خورمایه، هیچ دار خورمایه‌كتان نه‌بڕیوه‌و وازیشتان له هیچیان نه‌هێناوه كه له‌سه‌ر ڕه‌گی خۆی بمێنێته‌وه هه‌مووی به ئیزنی خوای گه‌وره بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هه‌ندێك دارخورماى سوتاند، وه هه‌ندێك له موسڵمانان دار خورمایان بڕیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به جووله‌كه‌كان، وه هه‌ندێكیشیان نه‌یانبڕیه‌وه‌و گومانیان بۆ دروست بوو، وه هه‌ندێك دارخورمایان بڕى و هه‌ندێكیان هێشته‌وه، وتیان پرسیار له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كه‌ین ئایا پاداشت وه‌رده‌گرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڕویمانه، وه تاوانبار ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌مانبڕیوه؟ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئیشی هه‌ردوو لاتان ته‌واوه‌و هه‌ردوو لاتان هه‌ر له پێناو خوای گه‌وره‌و بۆ سه‌رخستنی دینی خوای گه‌وره كردووتانه، وه جوله‌كه وتیان: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئه‌ڵێی قه‌ده‌غه‌ى ئاشووب نانه‌وه ده‌كه‌یت له‌سه‌ر زه‌وی و چاكسازیت ئه‌وێ، ئه‌ى ئیتر بۆچی دار ئه‌بڕیته‌وه؟ موسڵمانان خه‌فه‌تیان له‌وه خوارد، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: ئێوه به ئیزن و ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره كردووتانه وه بۆ ئه‌وه‌ی كه [ وَلِيُخْزِيَ الْفَاسِقِينَ (٥) ] تا ئه‌وانه‌ی كه فاسقن وه له گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچوون كه جووله‌كه‌كانن خوای گه‌وره سه‌رشۆڕو ڕیسوایان بكات.