Al-Hashr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْهُمْ فَمَآ أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍۢ وَلَا رِكَابٍۢ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“Yet [remember:] whatever [spoils taken] from the enemy God has turned over to His Apostle, you did not have to spur horse or riding-camel for its sake: but God gives His apostles mastery over whomever He wills - for God has the power to will anything.”
{ماناى (فه‌یء)} [ وَمَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْهُمْ ] (فَيْء) واته: ماڵی كافران كه ده‌ست موسڵمانان ئه‌كه‌وێ به‌بێ شه‌ڕو كوشتار وه‌ك ئه‌وه‌ی (به‌نو نه‌زیر)، ئه‌و (فه‌یئه)ی كه خوای گه‌وره دای به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له ماڵی جووله‌كه‌كان [ فَمَا أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍ وَلَا رِكَابٍ ] كه ئێوه ماین و وشترتان تاو نه‌دابوو تا بڕۆن شه‌ڕو جه‌نگ بكه‌ن و وه‌كو غه‌نیمه ده‌ستتان بكه‌وێ، وه تووشی ناڕه‌حه‌تی نه‌بوون و به‌بێ جه‌نگ ده‌ستتان كه‌وت [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُ عَلَى مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - زاڵ ئه‌كات به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه ویستی لێ بێت له دوژمنانی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٦) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.