Al-Hashr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ كَىْ لَا يَكُونَ دُولَةًۢ بَيْنَ ٱلْأَغْنِيَآءِ مِنكُمْ ۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمْ عَنْهُ فَٱنتَهُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴾
“Whatever [spoils taken] from the people of those villages God has turned over to His Apostle - [all of it] belongs to God and the Apostle, and the near of kin [of deceased believers], and the orphans, and the needy, and the wayfarer, so that it may not be [a benefit] going round and round among such of you as may [already] be rich. Hence, accept [willingly] whatever the Apostle* gives you [thereof], and refrain from [demanding] anything that he withholds from you; and remain conscious of God: for, verily, God is severe in retribution.”
{دابه‌شكردنى (فه‌ىء)} [ مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى ] ئینجا ئه‌م ماڵ و (فه‌یئه) كه ده‌ست موسڵمانان ئه‌كه‌وێ له ماڵی كافران له هه‌ر شار‌و وڵاتێك بێت به‌بێ جه‌نگ و شه‌ڕو كوشتار ئه‌مه بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره خۆی دیاری ئه‌كات، وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - ، وه بۆ خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - ، وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌تیو و بێ باوكن، خزمه‌كانی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - (به‌نو هاشم و به‌نو عبدالمطلب) ئه‌گرێته‌وه ئه‌وانه‌ی كه زه‌كات و صه‌ده‌قه‌یان له‌سه‌ر حه‌رام بووه، ئه‌مان مافیان بۆ دانراوه له‌و فه‌یئه‌دا [ وَالْمَسَاكِينِ ] وه ئه‌وه‌ی كه فه‌قیرو هه‌ژاره [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه ئه‌وه‌ی كه ڕێبواره به‌شی ئه‌مانه‌ی هه‌مووی تیادایه [ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ ] تا كۆنه‌بێته‌وه له‌لای ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و به‌سه‌ر هه‌ژاندا زاڵ بن [ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا ] وه ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆی هێناون ئێوه وه‌ری بگرن، وه ئه‌وه‌یشی كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌هی لێكردووه ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرن، واته: گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلی الله علیه وسلم - چونكه ئه‌و ته‌نها فه‌رمانتان پێ ده‌كات به چاكه‌و رێگریتان لێده‌كات له خراپه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٧) ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.