Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَ ۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ ﴾
“ALL PRAISE is due to God, who has created the heavens and the earth, and brought into being deep darkness as well as light: and yet, those who are bent on denying the truth regard other powers as their Sustainer's equals!”
سووره‌تی (ئه‌نعام) (واته: ئاژه‌ڵان، كه وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ده‌گرێته‌وه) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٦٥) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و الله یه‌ی كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه [ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ] وه تاریكی شه‌و و ڕووناكی ڕۆژ، یان تاریكی كوفر‌و ڕووناكی ئیمانى دروست كردوو [ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (١) ] له پاش ئه‌م دروستكردنه گه‌وره‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كافر بوونه شه‌ریك بۆ خوا داده‌نێن و كه‌سانی تر یه‌كسان ئه‌كه‌ن به خوای گه‌وره كه توانای دروستكردنی ئه‌و شتانه‌شیان نیه، یاخود له په‌رستنى خواى گه‌وره لاده‌ده‌ن بۆ په‌رستنى جگه له خواى گه‌وره.