Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ ٱلْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا۟ لَهُۥ بَنِينَ وَبَنَٰتٍۭ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ ﴾
“And yet, some [people] have come to attribute to all manner of invisible beings a place side by side with God - although it is He who has created them [all]; and in their ignorance they have invented for Him sons and daughters! Limitless is He is His glory, and sublimely exalted above anything that men may devise by way of definition:”
{خوای گەورە بێ هاوەڵ و بێ شەریكە} [ وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ ] له‌ناو مرۆڤدا كه‌سانێك هه‌ن كه جنیان كردووه به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و عیباده‌تیان ده‌كه‌ن و به‌گه‌وره‌یان ده‌زانن، یان گوێڕایه‌ڵى جنیان كردووه له په‌رستنى بته‌كانیان [ وَخَلَقَهُمْ ] له كاتێك كه ئه‌زانن خوای گه‌وره ئه‌وانی دروست كردووه نه‌ك جنیه‌كان ئه‌وانی دروست كردبێ ئه‌ی بۆ ئه‌یانكه‌نه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] موشریكان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه، گاوره‌كان ئه‌یانووت: عیسى كوڕی خوایه، جووله‌كه ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه، كوڕ‌و كچیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌داو درۆیان هه‌ڵئه‌به‌ست به‌بێ ئه‌وه‌ی كه زانیاریان هه‌بێ به‌ڵكو له نه‌زانى و نه‌فامى¬یانه‌وه بوو [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَصِفُونَ (١٠٠) ] پاك و مونه‌ززه‌هی و به‌رزو بڵندی بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره زۆر له‌وه پاك و مونه‌ززه‌هو به‌رزو بڵندتره له‌و قسه پووچه‌ڵانه‌ی كه ئه‌وان ئه‌یكه‌ن كه كوڕ‌و كچ ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره پێویستی پێی نیه