Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَدْ جَآءَكُم بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ عَمِىَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍۢ ﴾
“Means of insight have now come unto you from your Sustainer [through this divine writ]. Whoever, therefore, chooses to see, does so for his own good; and whoever chooses to remain blind, does so to his own hurt. And [say unto the blind of heart]: "I am not your keeper."”
[ قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه [ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرایانه ببینێ كه له قورئاندا هاتووه‌و لێی تێ بگات ئه‌وه سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی [ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێك خۆی كوێر بكات له ئاست بینینی ئه‌و به‌ڵگه ڕوون و ئاشكرایانه ئه‌وه ته‌نها زیان له خۆی ئه‌دات [ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ (١٠٤) ] وه من چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌و كرده‌وه‌كانتان بپارێزم به‌ڵكو ته‌نها په‌یامی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم