Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَسُبُّوا۟ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّوا۟ ٱللَّهَ عَدْوًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴾
“But do not revile those [beings] whom they invoke instead of God, lest they revile God out of spite, and in ignorance: for, goodly indeed have We made their own doings appear unto every community In time, [however,] unto their Sustainer they must return: and then He will make them [truly] understand all that they were doing.”
{جوێن نەدان بە خوای كافران} [ وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه نه‌كه‌ن جوێن به خوای كافران بده‌ن چونكه ئه‌وانیش به‌بێ زانیارى و به نه‌زانی جوێن به خوای گه‌وره ئه‌ده‌ن، مه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك جوێن به خوای گه‌وره بدات، ئه‌و كه‌سه‌ى ببێته هۆى ئه‌وه‌ى جوێن به خواى گه‌وره بدرێت و كوفر بكرێت تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه، (له‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌و بنچینه‌یه وه‌رگیراوه كه: ره‌تكردنه‌وه‌ى خراپه‌كارى و زیان پێش هێنانى سودو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه) [ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ] به‌م شێوازه بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك كرده‌وه‌كانیان بۆ ده‌رازێنینه‌وه‌و له‌به‌رچاویان جوانمان كردووه [ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ مَرْجِعُهُمْ ] به‌ڵام پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٠٨) ] هه‌واڵیان پێ ئه‌دات له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیادا ئه‌نجامیان داوه‌و كردوویانه