Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسْقٌۭ ۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَٰدِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ ﴾
“Hence, eat not of that over which God's name has not been pronounced: for this would be sinful conduct indeed. And, verily, the evil impulses [within men's hearts] whisper unto those who have made them their own that they should involve you in argument [as to what is and what is not a sin]; and if you pay heed unto them, lo! you will become [like] those who ascribe divinity to other beings or forces beside God.”
{حەرامێتی ئەو سەربڕاوانەی كە ناوی خوایان لەسەر نەهێنراوە} [ وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ ] وه ئێوه له‌و سه‌ربڕاوانه مه‌خۆن كه ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌هێنراوه، یان ئه‌وه‌ی كه مردار بۆته‌وه یان ئه‌وه‌ی كه ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هێنراوه [ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ ] ئه‌وه تاوانه‌و حه‌رامه [ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ ] وه شه‌یتانه‌كان وه‌حی ئه‌نێرن واته: وه‌سوه‌سه دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌ولیاو دۆست و خۆشه‌ویستانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بكه‌ن كه ئه‌یانووت: بۆچی ئێوه شتێك كه به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یكوژن واته: سه‌ری ئه‌بڕن حه‌ڵاڵه‌و ئه‌یخۆن به‌ڵام شتێك كه خوا كوشتۆتی واته: مردار بۆته‌وه نایخۆن؟ ئه‌وه وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان بوو ئه‌یخسته دڵی دۆسته‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی كه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێى له‌گه‌ڵ موسڵماناندا پێ بكه‌ن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ (١٢١) ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه گوێڕایه‌ڵی ئه‌وان بكه‌ن ئه‌وا ئێوه‌ش له موشریكان ئه‌بن، نابێ گوێڕایه‌ڵی موشریك بكه‌ن و ئه‌وان حه‌ڵاڵ و حه‌رامتان بۆ دیارى بكه‌ن