Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يَهْدِيَهُۥ يَشْرَحْ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَٰمِ ۖ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُۥ يَجْعَلْ صَدْرَهُۥ ضَيِّقًا حَرَجًۭا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِى ٱلسَّمَآءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ ٱللَّهُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴾
“And whomsoever God wills to guide, his bosom He opens wide with willingness towards self-surrender [unto Him]; and whomsoever He wills to let go astray, his bosom He causes to be tight and constricted, as if he were climbing unto the skies: it is thus that God inflicts horror upon those who will not believe.”
[ فَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره بیه‌وێ هیدایه‌تی بدات بۆ ئیسلام ئه‌وه سینگی فراوان و چالاك ئه‌كات بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى [ وَمَنْ يُرِدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره بیه‌وێ گومڕای بكات ئه‌وا سینگی زۆر ته‌سك و ته‌نگ ئه‌كات كه شوێنى ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى چاكه‌ى تیادا نه‌بێته‌وه‌و وه‌رى نه‌گرێت [ كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌رز بێته‌وه بۆ ئاسمان، كه ئێستا زانستى سه‌رده‌م سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ ئاسمان دڵی ته‌نگ ئه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وا نامێنێ، ئه‌میش یه‌كێكه له موعجیزاتی قورئانى پیرۆز [ كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (١٢٥) ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره پیسی واته شه‌یتان یاخود سزا دائه‌به‌زێنێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان ناهێنن