Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّى بَعْضَ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعْضًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴾
“And in this manner do We cause evildoers to seduce one another by means of their (evil] doings.”
{خەڵكانی ستەمكار فەرمانڕەوای ستەمكاریان دەبێت} [ وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا ] به‌م شێوازه هه‌ندێك له سته‌مكاران زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێكیانداو ئه‌یانكه‌ینه ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر هه‌ندێكیان، هه‌ندێك خه‌ڵك كه سته‌مكار بوون سه‌ركرده‌ی سته‌مكاریشیان ده‌بێت، یاخود هه‌ندێك له جنیه سته‌مكاره‌كان زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێك مرۆڤی سته‌مكاردا، یاخود موسڵمان دۆستى موسڵمانه‌و كافر دۆستى كافره‌و زاڵم دۆستى زاڵمه [ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (١٢٩) ] به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپ و تاوانی خۆیانه‌وه