Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ قَتَلُوٓا۟ أَوْلَٰدَهُمْ سَفَهًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَحَرَّمُوا۟ مَا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ٱفْتِرَآءً عَلَى ٱللَّهِ ۚ قَدْ ضَلُّوا۟ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ ﴾
“Lost, indeed, are they who, in their weak-minded ignorance, slay their children and declare as forbidden that which God has provided for them as sustenance, falsely ascribing [such prohibitions] to God: they have gone astray and have not found the right path.”
[ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ قَتَلُوا أَوْلَادَهُمْ سَفَهًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه زه‌ره‌رمه‌ند بوون كه مناڵه‌كانی خۆیان ئه‌كوژن به‌نه‌زانی و به‌كه‌م عه‌قڵی به‌بێ زانیاری [ وَحَرَّمُوا مَا رَزَقَهُمُ اللَّهُ افْتِرَاءً عَلَى اللَّهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره وه‌كو ڕزقێك پێی به‌خشیوون ئه‌وان خۆیان له‌سه‌ر خۆیانی حه‌رام ئه‌كه‌ن و درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوى خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر پێت خۆشه نه‌زانى و نه‌فامى عه‌ره‌ب بزانیت و بۆت ده‌ربكه‌وێت ئه‌وا ئه‌م ئایه‌تانه بخوێنه‌وه [ قَدْ ضَلُّوا وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (١٤٠) ] به‌دڵنیایی ئه‌مانه گومڕا بوونه‌و هه‌رگیز ئه‌مانه هیدایه‌تدراو نین و له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت نین.