Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمِنَ ٱلْأَنْعَٰمِ حَمُولَةًۭ وَفَرْشًۭا ۚ كُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴾
“And of the cattle reared for work and for the sake of their flesh, eat whatever God has provided for you as sustenance, and follow not Satan's foot-steps: behold, he is your open foe!”
[ وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا ] وه خوای گه‌وره ئاژه‌ڵى بۆ دروست كردوون كه هه‌یه باری پێ ئه‌گوازنه‌وه وه‌كو حوشترو ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژ، وه هه‌یشه بۆ گۆشت و شیره‌و له خوریه‌كه‌ى جێگای پێ دروست ئه‌كه‌ن وه‌كو مه‌ڕو بزن [ كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] ئێوه بخۆن له‌و ڕزقه حه‌ڵاڵه‌ی كه خوای گه‌وره پێی داون له‌مانه‌ی كه باسكرا [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه شوێنى هه‌نگاو نه‌خشه‌ی شه‌یتان مه‌كه‌ون تا له‌سه‌رتانی حه‌رام نه‌كات و بێبه‌شتان نه‌كات لێی [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (١٤٢) ] بزانن كه شه‌یتان به دڵنیایی دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه