Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُل لَّآ أَجِدُ فِى مَآ أُوحِىَ إِلَىَّ مُحَرَّمًا عَلَىٰ طَاعِمٍۢ يَطْعَمُهُۥٓ إِلَّآ أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًۭا مَّسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍۢ فَإِنَّهُۥ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“Say [O Prophet]: "In all that has been revealed unto me, I do not find anything forbidden to eat, if one wants to eat thereof, unless it be carrion, or blood poured forth, or the flesh of swine-for that, behold, is loathsome-or a sinful offering over which any name other than God's has been invoked. But if one is driven by necessity - neither coveting it nor exceeding his immediate need -then [know that], behold, thy Sustainer is much-forgiving, a dispenser of grace."”
{هەندێك لە حەرامكراوەكان} [ قُلْ لَا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من نابینم شتێك له‌وه‌ی كه به وه‌حی بۆم هاتووه حه‌رام بێ له‌سه‌ر كه‌سێك كه بیخوات [ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً ] مه‌گه‌ر مرداره‌وه بوو ئه‌وه‌ی كه نه‌گات به‌چه‌قۆدا ئه‌وه حه‌رامه ته‌نها مرداره‌وه بووی كولله‌و ماسی نه‌بێت كه حه‌ڵاڵه [ أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا ] یان خوێنێك كه ده‌رپه‌ڕێت و بڕوات و برژێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌ماره‌كاندا هه‌یه ئه‌وه حه‌ڵاڵه، یاخود جگه‌رو سپڵ حه‌ڵاڵه [ أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ ] یان گۆشتی به‌راز هه‌مووی حه‌رامه [ فَإِنَّهُ رِجْسٌ ] ئه‌مانه پیس و حه‌رامن [ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ] یان حه‌رامه كه بۆ غه‌یری خوا سه‌ربڕابێت وه‌كو بۆ بته‌كان، یان ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هێنرابێت [ فَمَنِ اضْطُرَّ ] به‌ڵام له ناچاریدا كه‌سێك كه نزیك بێ له‌برسان بمرێ له‌م حه‌رامانه‌ش بخوا چ مرداره‌وه بوو بێ چ گۆشتی به‌راز بێ یان هه‌ر شتێكی تر بێ بۆی حه‌ڵاڵ ئه‌بێ به‌دوو مه‌رج: [ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ ] كه زیادڕه‌وی تیا نه‌كات ته‌نها ئه‌وه‌نده بخوات كه نه‌مرێ، وه دواتر نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری كه پێویستی نه‌بوو [ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٤٥) ] ئه‌و كاته خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه، ئه‌م ئایه‌ته مه‌ككی¬یه به‌ڵام له دوای ئه‌وه سووره‌تی (مائیده)یش دابه‌زی كه خوای گه‌وره هه‌ندێك شتی تری حه‌رام كرد وه‌كو باسمان كرد: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه خنكێنراون و نه‌گه‌یشتوونه به چه‌قۆدا، وه ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕه قۆچیان كردووه‌و، ئه‌وانه‌ی كه له شاخ به‌ر بوونه‌ته‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی كه بریندار كراون، ئه‌مانه كه نه‌گه‌ن به چه‌قۆدا هه‌مووی حه‌رامه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له دڕه‌نده‌كاندا ئه‌وه‌ی كه كه‌ڵبه‌ی هه‌بێ حه‌رامی كردووه‌و له باڵنده‌دا ئه‌وه‌ی چڕنووكی هه‌بێ حه‌رامی كردووه، وه گوێدرێژی ماڵی و سه‌گی حه‌رام كردووه، ئه‌مانه هه‌مووی حه‌رامه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له‌م ئایه‌ته‌دا باسكرا، واته: ئه‌ی موشریكان بۆچی له خۆتانه‌وه شتێك كه خوای گه‌وره بۆى حه‌ڵاڵ كردوون بۆ له‌خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن.