Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ قُلْ تَعَالَوْا۟ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًۭا ۖ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُم مِّنْ إِمْلَٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴾
“Say: "Come, let me convey unto you what God has [really] forbidden to you: "Do not ascribe divinity, in any way, to aught beside Him; and [do not offend against but, rather,] do good unto your parents; and do not kill your children for fear of poverty - [for] it is We who shall provide sustenance for you as well as for them; and do not commit any shameful deeds, be they open or secret; and do not take any human being's life-[the life] which God has declared to be sacred -otherwise than in [the pursuit of] justice: this has He enjoined upon you so that you might use your reason;”
{ئەو شتانەی كە خوای گەورە حەرامی كردووە} [ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: وه‌رن با من پێتان بڵێم و بۆتان بخوێنمه‌وه ئه‌و شتانه‌ی كه په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئێوه‌ی حه‌رام كردووه نه‌ك خۆتان له خۆتانه‌وه شت حه‌رام بكه‌ن [ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ] له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تر كه خوای گه‌وره له‌سه‌ری حه‌رام كردوون ئه‌وه‌یه هیچ جۆره شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن، ئێوه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن به‌ڵام له‌ولاوه ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردووه له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له رۆژى قیامه‌ت به پڕایى زه‌وی به تاوانه‌وه بگه‌یت به خواى گه‌وره‌و شه‌ریكت بۆ بڕیار نه‌دابێت ئه‌وا خواى گه‌وره به پڕایى زه‌وى به لێخۆشبوونه‌وه بۆت دێت و لێت خۆش ده‌بێت [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا ئه‌گه‌ر كافریش بن [ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ] وه مناڵی خۆتان مه‌كوژن له‌به‌ر فه‌قیری و هه‌ژاری، كه هه‌ندێكیان كوڕیان له‌به‌ر هه‌ژارى و كچیان له‌به‌ر شه‌رمه‌زارى زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد [ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ] ئێمه ڕزقی ئێوه‌و ئه‌وانیش ئه‌ده‌ین [ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ] وه نزیكی فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی مه‌كه‌ونه‌وه وه‌كو زینا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و ئه‌وه‌ی نهێنیه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه ئه‌و نه‌فسه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه بیكوژن ئێوه مه‌یكوژن ئیلا به‌حه‌ق نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌ناحه‌ق كوشتبێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، یان له دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینا بكات ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، یان له دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش حاكمی موسڵمان ئه‌یكات نه‌ك تاك تاكه‌ی خه‌ڵكی [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (١٥١) ] ئا ئه‌مانه خوای گه‌وره پێویستی كردووه له‌سه‌رتان و فه‌رمانی پێ كردوون و ئامۆژگاری كردوون به‌ڵكو عاقڵ بن و فێر بن و شت وه‌ربگرن.