Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِى مُسْتَقِيمًۭا فَٱتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴾
“And [know] that this is the way leading straight unto Me: follow it, then, and follow not other ways, lest they cause you to deviate from His way. [All] this has He enjoined upon you, so that you might remain conscious of Him.”
[ وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ] پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌ده‌ستى هێڵێكى راستى كێشا‌و فه‌رمووى: ئه‌مه رێگاى راستى خواى گه‌وره‌یه، وه چه‌ند هێڵكى تر‌ى لاى راست و چه‌پى كێشا‌و فه‌رمووى: ئه‌مه رێچكه‌كانه كه له‌سه‌ر هه‌ر رێچكه‌یه‌ك شه‌یتانێكى له‌سه‌ره بانگى خه‌ڵكى بۆ ده‌كات، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه، ئه‌مه ڕێگای ڕاستی منه كه دینی ئیسلامه كه بریتیه له قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ئوممه‌ت ئێوه شوێنی بكه‌ون، وه یه‌كڕیز و یه‌ككۆمه‌ڵ بن و به‌ش به‌ش و پارچه پارچه مه‌بن [ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ ] وه شوێن ڕێچكه‌و ڕێبازه‌كانی تر مه‌كه‌ون له جووله‌كه‌و گاور‌و ئاگرپه‌رستان و سه‌رجه‌م دینه پووچه‌ڵه‌كانی تر‌و هه‌موو ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی و هه‌واو ئاره‌زووه‌كان شوێن هیچی مه‌كه‌ون، وشه‌ى (صِرَاطِي) به تاك هێنا چونكه رێگاى راستى خوا یه‌ك رێگایه‌و حه‌ق یه‌كه‌و فره نیه، به‌ڵام وشه‌ى (السُّبُلَ) ى به كۆ هێنا چونكه رێچكه‌و رێبازه‌كانى تر زۆر‌و فره‌ن [ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مانه هه‌مووی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی ئه‌خاته نێوانتانه‌وه وه له ته‌نها ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره لاتان ئه‌دا [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٥٣) ] به‌م شته خوای گه‌وره ئامۆژگاری كردوون و وه‌سێتی بۆ كردوون و فه‌رمانی پێ كردوون به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن