Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ فَرَّقُوا۟ دِينَهُمْ وَكَانُوا۟ شِيَعًۭا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِى شَىْءٍ ۚ إِنَّمَآ أَمْرُهُمْ إِلَى ٱللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ ﴾
“VERILY, as for those who have broken the unity of their faith and have become sects - thou hast nothing to do with them. Behold, their case rests with God: and in time He will make them understand what they were doing.”
{حەرامێتی پەرتەوازەیی‌و پارچە پارچەیی} [ إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دینه‌كه‌یان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه كردووه كه مه‌به‌ست جووله‌كه‌و گاور‌و موشریكانه، وه مه‌به‌ست هه‌موو ئه‌هلی بیده‌عه له ئوممه‌تی ئیسلام كه بوونه به‌چه‌ند گروپ و حیزب و كۆمه‌ڵێكه‌وه [ لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ له‌وان نیت و تۆ به‌ریت له‌وان و له كرده‌وه‌ی ئه‌وان له ته‌فره‌قه‌و پارچه پارچه‌یی [ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ] كاری ئه‌وان ته‌نها ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا‌و خوای گه‌وره خۆی سزایان ئه‌دات كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته [ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (١٥٩) ] پاشان له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره هه‌واڵیان پێ ئه‌دا له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیا كردوویانه كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بووه