Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِى رَبًّۭا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَىْءٍۢ ۚ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴾
“Say: "Am I, then, to seek a sustainer other than God, when He is the Sustainer of all things?" And whatever [wrong] any human being commits rests upon himself alone; and no bearer of burdens shall be made to bear another's burden. And, in time, unto your Sustainer you all must return: and then He will make you. [truly] understand all that on which you were wont to differ.”
[ قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِي رَبًّا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه داوام لێ ئه‌كه‌ن من جگه له الله كه‌سێكی تر بكه‌م به په‌روه‌ردگاری خۆم و شه‌ریك بۆ خوا دانێم [ وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَيْءٍ ] له كاتێك خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێكه [ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ] وه هه‌ر كه‌سێكیش تاوانی خۆی نه‌بێ تاوانی كه‌سی تر ناخرێته سه‌ر شانی [ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ] وه كه‌س كۆڵ و باری كه‌س هه‌ڵناگرێ و تاوانی كه‌س ناخرێته سه‌رشانی كه‌س وه‌كو چۆن له جاهیلیه‌تدا ئه‌كرا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تاوانێكی بكردایه سزایان له خزم و كه‌سوكاری وه‌رئه‌گرت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك هانی خه‌ڵك بدات بۆ خراپه، یان پێشه‌نگ بێت بۆ خه‌ڵكى له خراپه‌داو خه‌ڵكى خراپه له‌وه‌وه فێربن ئه‌وه تاوانی ئه‌وانیش ئه‌چێته سه‌رشانی ئه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی له تاوانی ئه‌وان كه‌م بكات، وه‌كو له ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: [ لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] (النَّحْل : ٢٥) واته: له رۆژى قیامه‌ت ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكیان گومڕا كردووه‌و بانگى خه‌ڵكیان كردووه بۆ خراپه‌و تاوان و خه‌ڵكى چاوى لێكردوون ئه‌وا تاوانى خۆیان و تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌یش هه‌ڵده‌گرن و دێته سه‌رشانیان به‌بێ ئه‌وه‌ى له تاوانى خه‌ڵكى كه‌م بكاته‌وه [ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ ] پاشان گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (١٦٤) ] وه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌واڵتان پێ ئه‌دات سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئێوه له دونیا جیاوازی و ناكۆكیتان له نێواندا هه‌بووه له‌سه‌رى