Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَٰٓئِفَ ٱلْأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍۢ دَرَجَٰتٍۢ لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ ٱلْعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۢ ﴾
“For, He it is who has made you inherit the earth, and has raised some of you by degrees above others, so that He might try you by means of what He has bestowed upon you. Verily, thy Sustainer is swift in retribution: yet, behold, He is indeed much-forgiving, a dispenser of grace.”
[ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ الْأَرْضِ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی كردووه به جێنشینی ئوممه‌ته‌كانی پێشتر له‌سه‌ر زه‌ویدا [ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ ] وه پله‌و پایه‌ی هه‌ندێكتانی به‌رز كردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێكی ترتاندا له هێزو توانا و فه‌زڵ و زانست و زانیارى و دروست كردن و شێوه‌و ره‌نگ و ڕزق دا [ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ] تا خوای گه‌وره تاقیتان بكاته‌وه به‌و شتانه‌ی كه پێتانی به‌خشیوه ئایا به‌كاری دێنن له گوێڕایه‌ڵی و عیباده‌تی خوا یان نا [ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ الْعِقَابِ ] به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت زۆر خێرایه بۆ كه‌سێك سه‌رپێچى بكات [ وَإِنَّهُ لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (١٦٥) ] وه په‌روه‌ردگارت به‌ڕاستی زۆر لێخۆش‌بوو و به‌به‌زه‌یی¬یه بۆ كه‌سێك كه بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه وه شوێن خوای گه‌وره بكه‌وێ، والله أعلم .