Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَعْرِفُونَهُۥ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَآءَهُمُ ۘ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴾
“They unto whom we have vouchsafed revelation aforetime know this as they know their own children; yet those [of them] who have squandered their own selves -it is they who refuse to believe.”
{ئەهلی كتاب پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - دەناسن وەكو منداڵەكانی خۆیان} [ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمُ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كتابمان پێ به‌خشیوون وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل ده‌زانن كه كه‌عبه قیبله‌یه‌و هیچ گومانێكیان تێیدا نیه، یان پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌ناسن هه‌روه‌كو چۆن منداڵه‌كانى خۆیان ده‌ناسن، وه چۆن گومانیان له منداڵه‌كانی خۆیاندا نیه ئاواش گومانیان له پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد دا نیه- صلى الله عليه وسلم - وه ئه‌زانن كه ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - چونكه پێغه‌مبه‌رانیان له كتابه‌كانیاندا باسى هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - بۆ ئوممه‌ته‌كانیان كردووه‌و سیفاته‌كانی و شاره‌كه‌ى و شوێنى كۆچكردنه‌كه‌یان باس كردووه، كه (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) ى زاناى جوله‌كه موسڵمان بوو (ئیمامى عومه‌ر) پێى فه‌رموو: خواى گه‌وره وا ده‌فه‌رمێت ئایا ئێوه پێشتریش ده‌تانزانى كه محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رى خوایه؟ وتى: به‌ڵێ چۆن ده‌مانزانى ئه‌مه منداڵى خۆمانه ئاوایش ده‌مانزانى كه محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رو نێردراوى خوایه، به‌ڵكو زیاتریش له منداڵى خۆمان چونكه گومانمان هه‌بووه له منداڵى خۆمان به‌ڵام گومانمان نه‌بووه له پێغه‌مبه‌رایه‌تى محمد- صلى الله عليه وسلم - [ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٢٠) ] كافران كه خۆیان دۆڕاندووه به عینادی كردن و ئیمان نه‌هێنانیان ئه‌مانه ئیمان ناهێنن.