Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَهُوَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَفِى ٱلْأَرْضِ ۖ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ ﴾
“although He is God in the heavens and on earth, knowing all that you keep secret as well as all that you do openly, and knowing what you deserve.”
[ وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَفِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌ر ئه‌و په‌رستراوه له ئاسمانه‌كان و زه‌وی، یان هه‌ر ئه‌و خاوه‌نداره‌و هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات له ئاسمانه‌كان و زه‌وى، یاخود وتراوه: [ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ (٣) ] خوای گه‌وره له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا نهێنی و ئاشكرای ئێوه ئه‌زانێت و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه، وه ئه‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له كرده‌وه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه، یاخود [ وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ ]خواى گه‌وره له ئاسمانه، [ وَفِي الْأَرْضِ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ (٣) ] وه له زه‌ویدا نهێنى و ئاشكراى ئێوه ده‌زانێت.